أخر الأخبار
عاجل
tttttstdClass Object ( )

سه‌رۆك #نێچیرڤان بارزانی له‌ دۆخی که‌مپی شاریا ده‌پرسێته‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/٦/٤ سەرۆك #نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه

Nechirvan Barzani / نێچیرڤان بارزانی
  • منذ 3 سنة
  • العراق في العالم
حجم الخط:



سه‌رۆك #نێچیرڤان بارزانی له‌ دۆخی که‌مپی شاریا ده‌پرسێته‌وه

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/٦/٤ سەرۆك #نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆک له‌ دۆخی که‌مپی شاریای پرسی که‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوشک و برایانی ئاواره‌ی ئێزدی و پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک ئاواره‌ بریندار بوون و زیانێکی زۆر به‌ که‌مپه‌که‌ گه‌یشت.

سه‌رۆك #نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ هه‌موو هاوکارییه‌ک و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و که‌مپه‌که‌ دووپات کرده‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته‌ بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانیان پێشکه‌ش بکرێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز پارێزگاری دهۆک سوپاسی په‌یوه‌ندی و به‌دواداچوونی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و له‌ دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی لێقه‌وماوان و که‌مپه‌که‌ و هه‌نگاو و ڕێکاره‌کانی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا ئاگادار کرده‌وه‌.


عرض مصدر الخبر



>