tttttstdClass Object ( )

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه‌، گه‌رمترين پيرۆزبايى له خانه‌واده‌ و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوا

Nechirvan Barzani / نێچیرڤان بارزانی
  • منذ 3 سنة
  • العراق في العالم
حجم الخط:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه‌، گه‌رمترين پيرۆزبايى له خانه‌واده‌ و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عيراق و جيهان ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆيدا سه‌قامگيرى و خۆشى بهێنێت، كۆتايى به‌ ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ژيان ئاسايى ببێته‌وه‌ و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له‌ دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌م بۆنه‌يه‌دا با هه‌موومان به‌ تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه‌ په‌يام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌ و گه‌ردنئازادى بكه‌ينه‌ بنه‌مايه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و ئاشته‌وايى و هه‌موومان پێكه‌وه‌ یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر‌ بۆ كوردستان هاریکار بین‌.

داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به‌ ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن. جه‌ژن له‌ هه‌مووتان پيرۆز بێت.

هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى و خوای مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.



عرض مصدر الخبر



تطبيق موسوعة الرافدين




>