عاجل
tttttstdClass Object ( )

له‌ يادى پڕ به‌ئازارى حه‌وت ساڵه‌ى كۆمه‌ڵكوژيى شه‌نگال و ده‌وروبه‌ريدا، به‌ شكۆوه‌ قوربانييانى خوشك و برايانى ئێزديمان به‌بيرده‌

Nechirvan Barzani / نێچیرڤان بارزانی
  • منذ 3 سنة
  • العراق في العالم
حجم الخط:
له‌ يادى پڕ به‌ئازارى حه‌وت ساڵه‌ى كۆمه‌ڵكوژيى شه‌نگال و ده‌وروبه‌ريدا، به‌ شكۆوه‌ قوربانييانى خوشك و برايانى ئێزديمان به‌بيرده‌هێنينه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين. ئه‌وان هه‌رگيز له‌ بيرى ئێمه‌ و گه‌لى كوردستان و مرۆڤايه‌تى ناچنه‌وه‌. هاوسۆزى و هاوخه‌ميمان له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان و هه‌موو پشتيوانييه‌كمان بۆ ئه‌وان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌.

دواى حه‌وت ساڵ هێشتا ئێمه‌ و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌ شۆكى ئه‌و دڕه‌نده‌يى و تاوانكارييه‌ى تيرۆرستانى داعشداين، به‌ڵام خوشك و برايانى ئێزدى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عيراق چاوه‌ڕوانييان له‌ هه‌موومان هه‌يه‌‌ و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ينه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر و پێداويستييه‌كانيان دابين بكه‌ين تا بتوانن به‌ پشتگيرى و هاوكاريى هه‌موو لايه‌كمان بۆ تيمارى برينه‌كانيان، بۆ ئاشته‌وايى، به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر و ژيانێكى ئارام، هه‌نگاوى كرده‌يى بنێن.

ده‌بێ له‌ڕووى سياسى و ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تدارى و كارگێڕى و ياسايى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه‌ له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى و هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى ئێزدييان و ته‌واوى پێكهاته‌كان فراوانتر و كاراتر بكرێت. كارى هاوبه‌شى زياتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕفێنراوانى ئێزدى ڕزگار بكرێن و چاره‌نووسى ونبووانيان ئاشكرا و يه‌كلايى بكرێته‌وه‌. ئاسايش و ئارامى سه‌قامگير بێت و ناوچه‌كانيان پارێزراو بن و ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ سه‌رفرازى بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌ هه‌مووشيان گرنگتر هه‌موومان هاوكار بين تا بڕوا و متمانه‌يان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.

پێكهاته‌ى ئێزدى كه‌ هه‌زاران ساڵه‌ بنه‌مايه‌كى پته‌وى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردنن، دواى هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى له‌ مێژوودا به‌سه‌ريان هاتوون، گيان و سه‌ر و ماڵيان داوه‌، به‌ڵام هه‌رگيز بڕوا و ئايينيان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ و به‌ خۆڕاگرى ماونه‌ته‌وه‌، دڵنياين به‌ خواست و ئيراده‌ى به‌هێزيان ئه‌م برينه‌شيان ساڕێژ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌ركى ئێمه‌ و ته‌واوى مرۆڤايه‌تييه‌ كه‌ دڵنيايى و متمانه‌يان بده‌ينێ و له‌سه‌ر ئاستى جيهان كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساتى شه‌نگال و ئێزدييان به‌ جينۆسايد بناسرێت.

هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ پێشوازى و ده‌ستخۆشى له‌ هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دوايييه‌ له‌ عيراق و له‌ په‌رله‌مانى به‌لجيكا و هۆله‌ندا و ئه‌وانه‌ى پێشتريش ده‌كه‌ين و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و يوونيتاد و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى له‌ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى به‌رده‌وام ده‌بين. كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى تاوانكارانى داعش به‌ سزاى ياسايى بگه‌ن و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ ببێت.

هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ داواكاريى به‌پارێزگابوونى شه‌نگال دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق و پارێزگاى مووسڵ كار ده‌كه‌ين. داوا له‌ حكوومه‌تى عيراق ده‌كه‌ين به‌پێى ياساى ڕزگاربووانى ئێزدى كه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندى كردووه‌، قه‌ره‌بۆى قوربانييان و خێزان و كه‌سوكاريان بكاته‌وه‌.

له‌م ياده‌دا دروود و سڵاو له‌ گيانى ته‌واوى قوربانييان، دروود و سڵاو له‌ گيانى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان كه‌ به‌ سه‌ركردايه‌تى و سه‌رپه‌رشتيى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆك بارزانى بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى گيانيان به‌خشى.



عرض مصدر الخبر



تطبيق موسوعة الرافدين




>