به بۆنهی یەکی موحەڕڕەم و سهری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له تهواوى موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم. هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵێکی پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی.
لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتایيی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆ کوردستان و عێراق و جیهان ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و ئارامى و خۆشبەختی بێت.
دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەم و هەموو ساڵێك بە خۆشى.
