له نزيكه‌وه چاودێريى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندانه‌كان و لێكه‌وته نهخوازراوهكانى ده‌كه‌ين. توندوتيژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه و مه‌ترسيى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه. وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانييان، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين دان به خۆيان‌دا بگرن و كارێكى وا نه‌كرێت دۆخه‌كه به ئاقارێكى خراپتردا بڕوات.
ده‌ستوور و ياسا مافى خۆپيشاندان و ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى به شێوه‌يه‌كى مه‌ده‌نى و ئاشتيانه ديارى كردووه و ده‌يانپارێزێت، به هه‌مان شێوه ڕێگه‌ى له ئاڵۆزى و پشێوى و توندوتيژى گرتووه. داوا ده‌كه‌ين خۆپيشاندان و ناڕه‌زايى و مامهڵهكرنيش له‌گه‌ڵياندا له چوارچێوه‌ى ياسادا بێت و هه‌مووان ئارامى بپارێزن و ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات بكه‌ن.
سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنى عيراقه و هه‌ر تانه و سكاڵا و تێبينييه‌كيش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌بێت، ده‌بێ به ڕێكاره ياسايييه‌كان يهكلايى بكرێنه‌وه. ده‌بێ هه‌موومان له عيراق له ئاستى بهرپرسياريهتيى نيشتمانيدا بين و پێكه‌وه، يه‌كڕيز و ته‌با، ئاشتيانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كان به‌تايبه‌تى تيرۆر ببينهوه، ئارامى و ژیان و گوزەران و خزمەتكردنی ھاووڵاتیيان ئامانجی سەرەكيی ھەمووان بێت.