يادى هه‌شتى مارس ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان، له ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان له وڵات و له هه‌ر كوێيه‌كى جيهان بن، به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ ژنان و كچانى كوردستان، دڵنيايان ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه داكۆكى له ماف و ئازادييان ده‌كه‌ين و به هه‌موو توانايه‌كمان، به‌رگرييان لێده‌كه‌ين.
له كاتێكدا ئه‌م ياده ده‌كه‌ينه‌وه، به نيگه‌رانييه‌وه له ئامارى توندوتيژى و كوشتن و ئازاردانى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانيان ده‌ڕوانين كه كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنى كردووه‌ته سه‌ر دۆخى کۆمەڵایەتی و ناو و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان. جەخت ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌م دۆخه به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه و ده‌بێ بە تەواوی كۆتايى بێت.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى و ڕێگرى له كوشتنى ئافره‌تان به هه‌ر پاساو و به‌هانه‌يه‌ك بێت، ئه‌ركێكى هاوبه‌شى هه‌موومانه له هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانی حکوومەت و ڕێکخراوەکان و مامۆستايانى ئايينى و ميديا و كۆمه‌ڵگه به‌گشتى.
هه‌روه‌ها له ڕێى په‌روه‌رده و ئاگايى و وشياريى تاك و خێزانه‌وه، دەبێ هەموومان هەماهەنگ و هاوکار بین و هه‌وڵى جددى بده‌ين بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ‌كردنى توندوتيژى دژى ئافره‌تان و بره‌ودان به كولتوورى ناتوندوتيژى و لێبورده‌يى و یەکسانی و مسۆگه‌ركردنى به‌شدارى و هاوبه‌شيى كاراى ئافره‌تان له هه‌موو جومگه و كايه‌كانى ژيان و ده‌سه‌ڵات و سياسه‌ت و كارگێڕيدا و به‌هێزكردنى تواناكانيان.
به‌رز و شكۆدار بێت يادى هه‌شتى مارس، سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌بات و تێكۆشانى ئافره‌تان و ئازادیخوازان له‌پێناو دابینکردنی ماف و دادوەری و یەکسانیدا. سڵاو له گيانى قوربانيانى توندوتيژى دژى ژنان.