عاجل
tttttstdClass Object ( )

ئه‌مڕۆ په‌نجا و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى‌ مێژوويى و هه‌ره‌ ديارى گه‌لى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه‌ ڕێككه‌وتنى ١١ی ئازارى ١٩٧

Nechirvan Barzani / نێچیرڤان بارزانی
  • منذ 2 سنة
  • العراق في العالم
حجم الخط:
ئه‌مڕۆ په‌نجا و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى‌ مێژوويى و هه‌ره‌ ديارى گه‌لى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه‌ ڕێككه‌وتنى ١١ی ئازارى ١٩٧٠ی نێوان حكوومه‌تى ئه‌وساى عيراق و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلووله‌ به‌ ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر.

ڕێككه‌وتنى ١١ی ئازار گرنگترين ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازاديخوازيى گه‌لى كوردستانه‌ كه‌ بووه‌ يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى ياسايى و دانپێدانان به‌ مافه‌ ڕه‌واكانى. هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق دواتر له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ په‌شيمان بووه‌وه‌، به‌ڵام بووه‌ هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جيهان و بنه‌مايه‌ك بۆ ده‌سكه‌و‌ته‌كانى دواترى له‌ ڕاپه‌ڕين و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فيدراليى هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق ڕێزى له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بگرتايه‌، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له‌ چه‌ندين شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عيراق به‌ ته‌واوى وڵاتێكى ديكه‌ى سه‌قامگير و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو. ئێستاش ده‌بێ هه‌موومان له‌ عيراق په‌ند له‌و وانه‌يه‌ وه‌ربگرين و به‌ پاراستنى فيدراليزم و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابين بكه‌ين.

له‌م ياده‌دا سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى كوردستان ده‌نێرين و به‌ شكۆوه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌. با ئه‌م ياده‌ بكه‌ينه‌ هانده‌رى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى گه‌لى كوردستان كه‌ ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و ڕێككه‌وتنى ١١ی ئازارى لێكه‌وته‌وه‌، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانين مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين.



عرض مصدر الخبر



تطبيق موسوعة الرافدين




>