به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق دهڕوانين كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن. دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مهترسييهكى جدييه‌وه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات.
خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ڕه‌وا و ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ڕه‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژهكێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه جه‌خت له‌وه دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه به‌شێكين له چاره‌سه‌ر و هه‌موو هاوكارييهك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان. وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه ڕێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى.