بە داخێکی گرانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەر پێنج پێشمەرگەی دلێر (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال حهمه، ئەردەڵان جەمال مهجید، توانا نەسرەدین حهمهد و سەروەر ئەنوەر مهحموود)م پێگەیشت کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان بوونە قوربانی.
بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەید سادق دەکەم و هاودهرد و هاوخەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.