ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييهك بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و يه‌كسانی دووپات دهكهينهوه. وه‌ك هه‌ميشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ به‌ده‌ستهێنانى زياتر و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانهكايهى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه ژن تيايدا ئازاد و يه‌كسان بێت و به هيچ پاساوێك هه‌ڕه‌شه‌ى توندوتيژى و كوشتنى له‌سه‌ر نه‌بێت. تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتوو نايه‌ته ئاراوه.
له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره توندوتيژى و ده‌ستدرێژى و پێشێلكارييه‌ك به‌رامبه‌ر به ماف و ئازاديى ژنان ده‌بينه‌وه و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بين بۆ نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى باشترى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌ت له كايه‌ى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا. له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش هاريكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو ڕوويهكهوه لەناو خێزان و له شوێنی کار و له سەرجەم بوارە گشتییەکاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و توندوتیژی.
سڵاو و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو ئافرەتانە و ئه‌و لايه‌ن و ڕێكخراوانه‌ی ڕۆژانە لە خەباتدان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئاشتی و مافەکانیان.
سڵاو بۆ گيانى پاكى قوربانييانى توندوتيژى دژى ئافره‌تان و هه‌موو ئه‌و خانمانه ده‌نێرين کە له‌پێناو ئازادى و يه‌كسانى و ئاشتيدا خه‌بات و تێكۆشانيان كردووه. لە هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، به ڕێز و شكۆوه ياديان دهكهينهوه.